گریام

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  636 بینین
گریام ئەزانی من بۆ چی گریام؟
بەتەمای تۆ بووم ئەمشەو بێیتە لام
تۆ کە نەهاتی نەهاتی دڵ بوو
بەڵام گیانەکەم ئێستاش بەتەمام
گریام کە تۆم دی لەگەڵ ناحەزما
لەم کارەساتە ماوم بێ ئارام
نەوتی بەدبەختی ڕژا بە لەشما
شقارتەی نەگبەت گڕی تێ بەردام
ئەگەرچی ئومێد لە دڵما ماوە
بەڵام یەخسیری کەمەندی بەڵام
لە خوا ئەخوازم کە تۆ هەر خۆش بی
زۆر گرنگ نییە من مام یان نەمام