دڵم شکا

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  624 بینین
دڵم بە دەستی یاری جوان شکا
ئەگەر چی گەلێ بە گران شکا
بەختی من بەشی هەر تێک شکانە
مەگەر پەیمانەش وەک پەیمان شکا
شووشەی پەنجەرەی کۆشکی نێو نیگا
بە ناڵەی هەوری ئاسمان شکا
چونکە یار ئەمڕۆ ئازاری توش بوو
دڵی ناسکی لە ژیان شکا
بۆتە یازیجەی نیگاران دڵم
لە یاریگادا بە نیشان شکا