یارەکەم ڕۆیی

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  476 بینین
سەرم لێ شێوا یارەکەم ڕۆیی
مایەی دڵشادیی شارەکەم ڕۆیی
وادەی دابوو پێم جارێک بێتە لام
تاقە ئومێدی جارەکەم ڕۆیی
لە سایەی ئەوا کارم باڵا بوو
هیوای زۆر خۆشی کارەکەم ڕۆیی
وا دام بە تاڵان ماڵ و سامانم
سەر و سامان و پارەکەم ڕۆیی
تەمام بوو نیگار دەردم چارە کا
تازە وا تەمای چارەکەم ڕۆیی