فاتیحە تەسخیرە شاری دڵ بە تابووری ئەلەم

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1439 بینین
فاتیحە! تەسخیرە شاری دڵ بە تابووری ئەلەم
موددەتێکی زۆرە پاتەختە لەبۆ خاقانی غەم
حوکمی قانوونی سەفا ڕۆیی لە ڕەومی ڕوومەدا
تا هووەیدا بوو لە ڕۆما گەردی ئاشووبی عەجەم
لەززەتی دنیا کە هیچ و پووچە لای ئەهلی ئەدەب
ئەووەڵ و ئاغازی جەور و دەردە، ئەنجامی ستەم
تۆزی ئایینەی سکەندەر وا بەدەم باوە، وەلێ
گەردی دامانی غەریبانە بلووری جامی جەم
بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاری لە من؟
کەی بە سوحبەت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
من مەتاعم جاوە، چاوم! باخەبەر بێ موشتەری
تا غەزەل سەودا نەکا لای تاجری چیتی بەقەم
کەی دەکا شەرح و بەیاناتی ڕومووزی دەردی دڵ
ڕووڕەشی هەروەک دەوات و دوو زوبانی وەک قەڵەم!
نالیاناسناوی ئەدەبی بێ هیممەتی تا کەی بە دەست میحنەتتەوە
فاتیحی و ڕۆستەماسا، ساحیبی تێغ و عەلەم