جێی شانازییە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  671 بینین
یار کە بێتە لام جێی شانازییە
ئەویش مەبەستی بۆ دەسبازییە
ئەو هەرچی فەرموو سەرم لە ڕێیە
من هەرچی ئەڵێم ئەویش ڕازییە
گەر وتی: بمرە دەسبەجێ ئەمرم
مردن ئەوپەڕی دڵنەوازییە
کە ئەو دولبەرە وا دڵسۆزم بێ
بۆ ئازاری دڵ چارەسازییە
کە یەکترمان ویست ئێمە ئیتر کەی
کارمان بە شێخ و مەلا و قازییە؟
ئەو نازەنینە بە عیشوە و بە ناز
هات و ڕۆح بەستەی ڕاز و نازییە
بۆ ئەوەی دوور بم لە چاوەڕوانی
هەمیشە لای بم وا نیازییە