کەمێک ڕەنجابوو
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
679 بینین
کە یار تەشریفی پەیدا بۆتەوە
یانەی دڵشادی ئاوا بۆتەوە
کەمێک ڕەنجابوو لە ئێمەی هەژار
لەگەڵمان هەستی وا چا بۆتەوە
ئەوەتەی ئەمڕۆ ئەو شۆخەم دیوە
دڵم بۆ خۆشی وریا بۆتەوە
یار لە ناحەزی بەد ئێستا دوورە
سوپاس بۆ خوا کە جیا بۆتەوە
لەو بەد ڕەوشتەی دوژمنی من بوو
ئەستێرەی ئومێد ئاوا بۆتەوە
دڵ هیوای زۆرە ئەمڕۆ بە نیگار
بەتەمای ماچی گۆنا بۆتەوە