شیعر پێویستە
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
705 بینین
شیعر پێویستە تەڕ و ئاودار بێ
یا چارەسازی دڵی بیمار بێ
شیعر زۆر باشە نەرم و نیان بێ
نەوەک ڕەق وەکوو تەڵاشەدار بێ
شیعر ئەمەوێ دڵ بکاتەوە
وەک غونچەی گوڵی کاتی بەهار بێ
شیعر کە خرۆش نەبەخشێ بە دڵ
قەت باوەڕ مەکە بۆ هیچ بە کار بێ
شیعر کە هەستی تۆ نەجووڵێنێ
با لە دیوانا هەر نادیار بێ
شیعری پڕ مانا و پڕ پێچ و پەنا
لای بە با جێگای پەنا پاسار بێ
شیعر نەتخاتە سەر عەرشی خەیاڵ
مەیخوێنە گیانە با تار و مار بێ
شیعر خاوێن بێ وەک ئاوی ڕەوان
خۆراکی ڕۆحی پاکی دڵدار بێ