بۆ جگەرگۆشەکانم
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
709 بینین
بە زەردەخەنەی شیرینی «شیرین»
بە دەنگی خۆش و زۆر نەرمی «نەرمین»
بە ڕەنگی جوان و پڕشنگی «هەتاو»
لەبیرم ئەچێ تاڵی گیان و ژین
لە ورتە ورتی زۆر خۆشی «تارا»
بە ناز و غەمزەی «دالیا»ی نازەنین
بە وردی و جوانی «سازان» و «سۆران»
بە جووڵە جووڵی «نزار»ی شیرین
بە بەزمی باڵای زۆر شۆخی «لیلۆس»
ڕوحم ئەگاتە سەر عەرشی بەرین
بە سارد و سڕی دڵسۆزی «فەرهاد»
ناگرمە یادم غەم و کین و قین
ئاواتە خوازم خوا بیپارێزێ
هەتاکوو «مامە» قەت نەبێ غەمگین
خۆشبن «ئاسۆس» و «ئاراس» و «میدیا»
سایەی ئومێدن یاخوا هەر بژین
ئەوانی تریش جگەر گۆشەمن
کە ناو نەبراون لە شیعری ڕەنگین