پیرۆزبایی لە «جیهان عەلی ئەمین» بە بۆنەی ژن هێنانیەوە
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
793 بینین
هەرچەندە چوویتە ناو قەفەزی زێڕ
ئەم ژینی تازەت پیرۆز بێ بە خێر
لەگەڵ هاوسەرتا جیهان بە شادی
بژین لە دنیای پڕ لە ئازادی
ڕێگای ژیانتان پاک و ڕووناک بێ
زەمان ڕەوشتی خاوێن و پاک بێ
نیو دەرزەن ڕۆڵەی جگەرگۆشەی جوان
بەرهەمی ژینی خۆشی بێ بۆتان
کارتی شیرینی منت لەبیر کرد
خۆت ڕاوەشێنە ئەمڕۆ دەست و برد