ئەی تازە جەوان پیرم و ئوفتادە و کەوتووم

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 2 خولەک  4996 بینین
ئەی تازە جەوان! پیرم و ئوفتادە و کەوتووم
تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدەرە دەستی شکستەم، کە بەسەر چووم
قوربانی وەفاتم
تۆ یووسفی نەو حوسنی لەسەر میسری جینانی
من پیرم و فانی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم
هەروا بە تەماتم
فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت
وەحشی لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم
وەیشوومی وڵاتم
ئەی قوببەیی تەیبە کە دەڵێی حوققەیی تیبی!
مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەترناکە کە هاتووم
بەو بۆنەوە هاتم
هەرچەندە کە من عەبدم و ڕووزەردم و عاسیم
مەئموولە خەلاسیم
قوربانی بیلالم کە هیلالانە هەڵاتووم
هەر عەفوە خەڵاتم
موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپیهرم
موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم
میرئاتی جەلاتم
ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات
بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و، ئەمەتە مەشهەدی مەعلووم
بۆ ڕاهی نەجاتم
ئەی مەتڵەعی ئەنواری هەموو قاسی و دانی
شەمسی سەمەدانی
وەک زەڕڕەیی بێجیلوە نە مەوجوود و نە مەعدووم
جۆیایی بەراتم
لەم خاکی دەری ڕەحمەتی بێزەحمەتە، نالیناسناوی ئەدەبی
فیردەوسە مەئالی
حاشا کە لەمێدا ببمە سائیلی مەحرووم
هەرچەند لە عوساتم