لە کوورەی میحنەتا

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  439 بینین
لە کوورەی میحنەتا سووتاوە گیانم تێ مەگە ماوم
لە گۆڕستانی بەدبەختی بنێژن تەرمی سووتاوم
شعوورم بێشعووری بوو ژیانم ژان و زیللەت بوو
لە پێش مەرگی حەقیقیدا ئەمە چل ساڵە فەوتاوم
لە کاتی عومری لاویدا هەژاری هاودەمی من بوو
لە پیریشدا بە دەردی دڵ پەرێشان و پڕوکاوم
ئەمن مردوویەکم لاکین ئەڕۆم بێ هۆش و بێ هەستم
بە وێنەی داری واوەیلا لە وەیلا ڕووت و داماوم