بەخێر بێ پۆستەچی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
520 بینین
بەخێر بێ پۆستەچی یاخوا بەخێر بێ
ئەڵێن نامەی نیگاری پێیە خێر بێ
ئەڵێن هێناویە خۆشی و بەشارەت
دەبا ناحەز لە داخا چاوی کوێر بێ
ئەوەی مژدەی فەرەح بۆ من ئەهێنێ
خودا هەر دڵ فەرەح بێ ساغ و تێر بێ
ئەوەی وەک بایەقوش شومی دەخوێنێ
دز و ناحەز بە حاڵ و ماڵی فێر بێ
ئەوەی وا توخمی ناپاکی دەچێنێ
ژیانی هەر زیان بێ هەر لە ژێر بێ
لەلام شیرینە نامەی یاری شیرین
ئەگەر چی پڕ لە تانەی تاڵ و سوێر بێ