ئەگەر سوچم هەیە

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  526 بینین
ئەگەر سوچم هەیە خوێنم بڕێژە
لەناو باغی گوڵا گیانم بنێژە
ئەگەر پاک و هەژار و بێ گوناهم
شەرابی کامەرانیم پێ پچێژە
لە بێژنگی ژیان گێژ دراوم
درشت و هەرزە بێژم پێ مەبێژە
لەسەر کێوی ئەمەل ئاوارە ماوم
ئەبینم ڕێڕەوم زۆر سەخت و لێژە
لە داخی دەرد و ئازاری هەژاری
ئەوەی من نامەوێ عومری درێژە