دیدە مەستان

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  498 بینین
کە تێپەڕ کەن بە لاما دیدە مەستان
شتێکی دوور نییە دڵ ببێتە وەستان
لەناو گەرمی کڵپەی ئاگری عەشق
نییە باکم لە بەفر و ساردی زستان
وەرن یارانی مەیدانی موحیبەت
مەدەن تانە لە جۆشی بت پەرستان
کە یار تەشریفی هێنا ڕۆژی هەینی
لە گۆڕستان بەجارێ مردوو هەستان
کەسان و ناکەسان دوور بن لە من سا
نەسووتێن با بە ئاهی ئێوە کەستان