ژیانم جیلۆدەر کە
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
472 بینین
وەرە گیانم ژیانم جیلۆدەر کە
بە شادی غەم لە گۆشەی دڵ بەدەرکە
دەمێکە تۆ لە من دووری بەقوربان
سەرێکم لێ بدە تۆ من بەسەر کە
گەلێ شیعرم هەیە بۆ تۆی ئەخوێنم
شتێکی جوانە هەندێکی لەبەر کە
بەبێ تۆ ئێمە لەم شارە هەژارین
بەسە بەس هێندە تۆ مەیلی سەفەر کە
کە تاوانت لە من دی لێم بڕەنجە
بناغەی ژینەکەم ژێرە و زەبەر کە