شکانم تۆبە

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  288 بینین
ئەگەرچی چوومە ڕیزی تۆبە کاران
فەرامۆش ناکرێ بۆم عەشقی یاران
بەرامبەر یار و بادە کەم ئیرادەم
وەلێ ڕۆژانی زۆر خۆشی بەهاران
شکاندم سەد کەرەت تۆبە لە تۆبە
هەمیشە چوومە ڕیزی هەرزەکاران
لەگەڵ نەیدا لەگەڵ مەیدا خەریکم
ئەکێشم ڕەنج و نازی نەو نیگاران
دەسا ئەی یارەکەی شیرین و شۆخم
بدە مەیلت بە من وەک جاری جاران
هەمیسان تۆ لە دینت وەرگەڕاندم
لەڕێتا چاوەڕوانم وەک هەژاران