لەسەر چی

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  311 بینین
لە من ساڵێکە ڕەنجاوی لەسەر چی
گوناهم چی بوو تۆراوی لەسەر چی
گوڵی گوڵزاری شادی بووی هەمیشە
لەبەرچی بۆچی ژاکاوی لەسەرچی
وەکوو جاران کە من دڵسۆزی تۆ بم
بەرابەر من کە گۆڕاوی لەسەر چی
سەر و رۆحم چییە پێشکەش بە تۆ بێ
بەسە ئیتر پەشۆکاوی لەسەر چی
بەهاری ژین بەرەو پیری ئەتۆ دێ
ئیتر کەم تین و بێتاوی لەسەر چی