پێم مەڵێن شاعیر

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  606 بینین
پێم مەڵێن شاعیر نەوەک خۆم وا بزانم شاعیرم
پێم مەڵێن زانا نەوەک باری نەزانی هەڵگرم
پێم مەڵێن ئاغا نەوەک فیزی درۆ پەیدا بکەم
بۆ بڵندی ئاسمان هەر گەردن و سەر هەڵبڕم
پێم مەڵێن تۆ زیرەکی ژیری ئەترسم وا نەبم
من بەبێ سەرمایە دەستی هاوڵاتم نابڕم
پێم مەڵێن تۆ پارە تۆ بەرگی کەرامەت پارەکە
بەرگی ئازادی مەحاڵە من لەبەرما دادڕم
پێم مەڵێن بۆ ماڵی میر ئامادە بم بۆ نان خوان
ئاوی ڕووی خۆم من بە پەنجەی پیسی زیللەت ناسڕم
پێم مەڵێن قەت ئافەرین نەک بێم بکەومە هەڵفڕین
بۆ فشە و هاتە و هەوا بۆ عەرشی باڵا ڕێ کڕم