لە چەرخی پڕ لە ئازارا
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
550 بینین
لە چەرخی پر لە ئازارا ئەچەرخم چەشنی دووچەرخە
کەچی ناگاتە دەستم دەستی نەرمی ئەو بەرخە
تەماشای باڵەخانەم کرد و یارم دی کە وەستاوە
خوای گەورە دڵ و ڕۆحم بۆ لای ئەو دولبەرە سەرخە
گەلێک پاڕامەوە مەیلم بداتێ هەروەکوو جاران
بەڵام پاڕانەوەم گشتی لەلای ئەو یارە کەم نەرخە
گەرەکمە خەڵقی بیزانێ کە تۆ شای نەوجوانانی
دەسا بۆ ڕاستی واتەم کوڵم و دیدە و پەرچەمت درخە