من شیعر ناڵێم
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
577 بینین
من شیعر ناڵێم کە خەڵقی پێم بفەرموون شاعیرە
یا بڵێن کابرا ئەدیبە یا لەم و لەو چاترە
من شیعر ناڵێم کەوا بخرێتە ڕۆژنامە و گۆڤار
یا بڵێن بۆ ناوە بۆ سامانە یا بۆ خاترە
من شیعر ناڵێم هەتا هەستی دەروون سەوقم نەکا
چونکە زادەی هەستە ئەشعاریش نە سیحری ساحیرە
شیعر و هەڵبەستم نەکردە سەنعەتێکی دائیمی
شیعرەکانم ناو با ناوە کەم کەمە زۆر نادرە