چرای ژیان

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  731 بینین
چرای ژیان بەبێ گومان ئەکوژێتەوە
بڕوا مەکە جارێکی تر هەڵکرێتەوە
چرای ژیان شووشەی شکا لێک هەڵوەشا
ئیتر چلۆن ئومێد ئەکەی چاک بێتەوە
هەر درەختێک کە وشک بوو ڕەگ و ڕیشەی
ئاوی زەڵمی بکەیتە ژێر ناژێیتەوە
هەرچی فەوتا دیارە چووە بەرەو عەدەم
تەنها ناوە هەر ئەمێنێ و نابڕێتەوە
ناویش مەگەر بۆ هەموو کەس باقی نابێ
بەدخوی ناکەس با زیندووش بێ ئەتوێتەوە
پیاوی خائین وڵاتی فرۆشت بۆ زێڕ و زیو
لە تەویلەی پیسی مێژوو ئەتلێتەوە