کەشتی ژیان

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  704 بینین
فەرتەنەی دەریای موحیبەت گێژەدا کەشتی ژیان
گێژەڵۆکە و بای غەمیش هاوکاریە بۆ تێک شکان
هەرچی هاوارێ دەکەم بێهودەیە ئەڕوا بەبا...
وا شەپۆل ئەمبا بە توندی روو بەرەو دورگەی نەمان
تێپەڕی ئیتر کە دەست بگرم بە داوێنی ئەمەڵ
هەڵوەری غونچەی ئومێدم کەوتە لافاوی خەزان
هیچ کەسێ نەیزانی چۆن ئەم کارەساتەم هاتە ڕێ
چۆن لە ڕێی دڵداریا وا بووم پەرێشان دڵ بە ژان
من لەسەر ئەم خاکەدا بەم حاڵە ژینم بۆ چییە
ئەی خودا ئەم گیانە لاتەی من بەرەوە بۆ ئاسمان