بەلاما تێپەڕی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
619 بینین
ئەو کچەی ئەمڕۆ وەکوو ئاسک بەلاما تێپەڕی
خۆزگە ئەمزانی بەشەر بوو یا فریشتە یا پەری
چوست و چابوک بێ قسە پرشنگی چاوی خستەکار
هەر بە یەک نیوە نیگا دڵمی دزی و جەرگی بڕی
چووم لە دوای پاڕامەوە بەڵکوو دڵم بداتەوە
ئاوڕی هەر لێ نەدام و نەیگو چیت و کوێندەری
ئەی خودا لەم شارە بێ جەرگ و بێ دڵ چون ئەژیم
چۆن لە گوڵزاری ژیانا بووم لە خۆشی بێ بەری
ئیکە وا چاکە وەکوو مەجنوونکەس کەوا پەتیارە بم
یا لە هەرد و دەشت و کێوا ببمە هەرزە و سەرسەری