هێرشی غەم
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
678 بینین
پێم ئەڵێن گۆرانی خۆش داخی دڵی پێ لا ئەچێ
ئەم قسە بێهودەیە و بایە بەلای گوێما ئەچێ
هێرشی غەم ڕوو بکاتە کێوی پۆڵا ئەیگرێ
ڕێگری ئەو هێرشە گەر ڕۆستەمیشە تیا ئەچێ
جۆگەلەی فرمێسکی چاو تێکەڵ بە خوێنی دڵ ئەبێ
دیارە ڕووباری بەخوڕ خێرا بەرەو دەریا ئەچێ
من لەڕێی ئەو یارەدا کرداری فەرهادیم هەیە
گەرچی زانیومە کەوا ڕەنجم بەهێزی با ئەچێ
با بچم بۆ دەشتەکەی مەجنوونکەس کە ڕووی تێکردوە
چونکە هەر «دڵبەخشەرێ» بۆ خزمەتی لەیلا ئەچێ