پەری ڕوو
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
807 بینین
پەری ڕوو تۆ ئەچی بۆ تەعزیەی پیرێکی کۆچکردوو
نەزەر ناکەی لە ئەحواڵی منی بۆ چاوی تۆ مردوو
ئەڕۆی وەک ئاسک و ناپرسی بۆچ لەم ڕێگە وەستاوی
ئەڵێی ونبە لەبەر چاوم ئەتۆش بمرە «یەکەن دەردوو»
ئەوەی چاوت بە ئێمەی کردووە باوەڕ مەکە بیکا
لە جەنگی ڕووس و ئەڵمانیا بە شاری «ئۆدیسا» هۆردوو
ئومێدم وابوو تا ماوم نەبەخشی دڵ بە غەیری من
بەڵام فەوتا بە ناکامی دڵ و ئومێدی بابردوو
لەمن بێزاری ئێستاکە وەکوو نەمدیوی و نەمناسی
لەبیرت چۆتەوە دیارە مەگەر ڕۆژانی ڕابردوو
لە گوڵزارا من و بولبول ئەمانناڵان لە ئەشقی گوڵ
ئەوا ڕێگەی فەنامان گرتەبەر بێ بەش لە گوڵ هەردوو