کاشکی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
989 بینین
گیانی من ڕۆژێ لە خەم بێبەش بوایە کاشکی
باغی ئومێدی ژیانم گەش بوایە کاشکی
دائیما دووچاری نەحسم من لەسەر نەردی ژیان
بەختەکەم ڕۆژێ بەشی دوو شەش بوایە کاشکی
ناحەزم هەردەم خەریکە من لە دڵدارم بکا
زەحمەتە قەت سەرکەوێ ڕووی ڕەش بوایە کاشکی
من کە بادەی سادە ناخۆم دیارە خۆ بێ سرر نییە
شادی نابەخشێ بە دڵ بێ غەش بوایە کاشکی