دوێنێ شەو بۆ دەفعی حاجەت چوومە حەممامی غەفوور

هەتیوێکی سنەیی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  5735 بینین
دوێنێ شەو بۆ دەفعی حاجەت چوومە حەممامی غەفوور
سادە ڕووویەکی تیا بوو، سمت و ساقی وەک بلوور
جێ بە جێ هەر وەک موهەندیس دامە بەر مەددی نەزەر
هەر لە تەوقی سەریەوە تا نووکی پەنجەی خوار و ژوور
چۆن بە حەسرەت گورگی برسی سەیری دووگی مەڕ بکا
سەمتی سمتیم گرتە چاو و تێی دەفکریم دوور بە دوور
عاقیبەت شەوق و هەوەس پەردەی حیجابی پارە کرد
خۆم کوتا دێوانە ئاسا بۆ سەرا پەردەی حوزوور
هەر کە فەرمووی مەردومی شاری سنەم، یار بابلم
هاتە گەردش بێ تەوەققوف وەک عەموودی لەندەهوور
لێک گەیشتین هەر لە ئەووەڵ فرسەتا چووینە خەلا
تێم کوتا و هێنام و بردم تا کو ژارم کردە ژوور
ئافەرم وەستا شەفێعناوی تایبەت بۆ خۆت و نەسڵێکی هەتە
ڕەبی ئاوا بێ سنەناوی تایبەت دوور بێ لە ئافات و کودوور