ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1310 بینین
ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن
دەردت ئەدەنێ، تەفرە مەخۆ، قەد مەڵێ ڕامن
گا دۆستی وەفادار، گەهێ دوژمنی خونخوار
دڵ نەرم ئەبێ گاهێک و گەهێ سەختی کەلامن
غەمگین مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس
مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن
دوو ڕوون وەکوو کاغەز، دوو زمانن هەر وەکوو خامە
ڕەش عەینی مەرەکەب لە دڵ، خارج لە نقامن
هەر ئەو کەسە دانایە کە وا سەرفی نەزەر کا
لەو بێ بەر و پشتانە کە وا مەشهووری تامن
لەم عەسرە سەرت سوڕ مەکە هەممیناسناوی ئەدەبی کە ئەمانە
هەروا لە وەفادا، چەنێ بێ عەهد و دەوامن