وا دولبەری ئەم شارە هەموو ماهـ جەبینن

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  958 بینین
وا دولبەری ئەم شارە هەموو ماهـ جەبینن
یەغماگەری هۆش و خیرەد و ڕەهزەنی دینن
سیمین زەقەن و گوڵ بەدەنن، کەبک خەرامن
هەم ڕاحەتی جان و دڵی عوششاقی حەزینن
فیلجوملە وەکوو تازە نیهالی ئیرەمن هەم
وەک لالەیی خولد و گوڵی فیردەوسی بەرینن
ئاهوو ڕەوشن، تاوسی زەڕڕین پەڕ و باڵن
ئەم دەستە، مەلائیک سیفەت و شەهرنشینن
هەر یەک کە بە دوو نێرگسی جادوو لە فسووندا
باعیس بە هەوا و کەشمەکەشی ڕوویی زەمینن
ڕوو غونچەیی لالەن، وەکوو غیلمانی بەهەشتن
با ناز و کریشمە، هەموو وەک حوور جەبینن
هەر یەک کە بە بۆیی شکەنی پەرچەمی پڕ خەم
قیمەت شکەنی ساحە و هەم نافەیی چینن
بۆ بورجی تەماشا قەمەر و شەمس و نوجوومن
بۆ وەجهی لەتافەت هەموو وەک دوڕڕی سەمینن
یەک یەک هەموو ناوک مژە و ئەبرۆ کەمانن
هەر لەحزە لەبۆ کوشتنی عاشق لە کەمینن
فارغ نییە هەر لەحزە لە چەند لاشەیی عاشق
هەر لەحزە دووسەد خەستە لەبەر ئاهـ و ئەنینن
دەستیان هەموو هەممیناسناوی ئەدەبی کە لەسەر تیغی دەبانە
هەر لەحزە وەها حازر و ئامادە بە کینن