بە غایی دڵم زارە لەبەر سەهمی نیگاهی

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  783 بینین
بە غایی دڵم زارە لەبەر سەهمی نیگاهی
بەم کەوکەبەیی حوسنە بڵێ نادرە مەحموود
عاشق کوژە، غەددارە، دڵ ئازارە، جەفا جۆ
خوێن ڕێژە، شەرەنگێزە، موژەی خەنجەرە مەحموود
جەبرەن دڵی هەممیناسناوی ئەدەبی بە خەمی کاکۆڵی بەنگە
حوسنی کە ببێ زێب و زەڕ و زێوەرە مەحموود