موشەخخەس لەشکری خەتتت لەسەر تەسخیری باڵایە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1275 بینین
موشەخخەس لەشکری خەتتت لەسەر تەسخیری باڵایە
کە توڕڕەی میری میرانت نیشانەی سەبتی توغرایە
خوسووسەن هیندووی خەتتی بەیازی ڕوویی مەحموودناوی تایبەتم
لە موڵکی ڕۆمناوی تایبەتەدا ئێستەش (خەلیفە)ی شاری بەغداشوێنیە
لە بازاڕی مەحەببەتدا هەدییەی توحفەیی میران
لە بۆ خورشیدی تابانم پیاڵەی شۆخی مینایە
لە کۆهی نەجدناوی تایبەتە ئێستا کە وەکیلی قەیسناوی تایبەتی ماڵ وێران
منم مەجنوونناوی تایبەت و زنجیرم گرێی گێسوویی لەیلاناوی تایبەتیە
کولاهی فەخر و تەعزیمم گەیشتە چەرخی ئەتڵەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقی!
حەبیبە توڕڕەیی تەوقی ملی شیرینناوی تایبەت و عەزراناوی تایبەتیە
نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم!، عوزر مەسمووعە، سەرمایە
بە حەققی تاری کاکۆڵی سەراپا لوولی ئەو شۆخە
ئەگەرچی پەشمە، ئەمما دڵ لە توڕڕەی زوڵفی سەودایە
موحەققەق مەشرەبی نالیناسناوی ئەدەبی لە شیعرا هەروەکوو خاکی
خەیاڵی کوردیناوی تایبەتیە، بەیتی سەراپا زوڵفی دوو تایە