گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  2575 بینین
گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە
غونچە بەم شیرینییە قەت نەیشەکەر نەیکردووە
نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!
قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپی قەی کردووە
نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!
بۆ مەمک نالیناسناوی ئەدەبی چ منداڵانە وەی وەی کردووە
گەرچی مووی وەک شیرە، بەو شیرە شکۆفەی کردووە
خۆش بە هەردوو دەست و دەم گرتوویە ئۆخەی کردووە
کیزب و توهمەت، ئیفتیرا و بوهتان کە تۆبەی کردووە