بابەتی٥

زەکات لە چەن شتا واجبە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  819 بینین
زەکات واجبە بەپێی شەریعەت
لە نەقد و جینسی ماڵی تیجارەت
لە هەرچی بشێ بۆ قووتی ئینسان
لەسەر ئارەزوو، نەوەک بۆ دامان
وەکوو برنج و گەنم و جۆ و زەڕات
ماش و نیسک و نۆک، هەم باقی ئەقوات
بەوێنەی خورما و مێوژ و ترێ
ئەمانە هەموو زەکاتیان ئەدرێ
لە مەڕ و بزنا زەکات دەرئەکرێ
وشتر و گایێ ئیشی پێ نەکرێ
جا یەکە یەکە تەفسیلیان ئەدەین
بەیانی شەرتی زەکاتیان ئەکەین
لە ئاڵتوون و زیو دەرئەکرێ زەکات
ئیللا خشڵی ژن بتبێ مەعلوومات
حەددی زەکاتیان بەبێ باس و قاڵ
بۆ زیو سەد و چل، ئاڵتوون بیست مسقاڵ
ماڵی تیجارەت بەگوێرەی قیمەت
حیسابی ئەکەن ئەهلی شەریعەت
ئەمانە هەردوو پاش موددەی یەک ساڵ
چل یەکیان ئەدرێ تەواو و کەماڵ
ئاڵتوون و زیوێ دەربکرێن لە کان
چل یەکیان ئەدرێ بێ توولی زەمان
خەزێنە کۆنەی پێش عەهدی ئیسلام
پێنج یەکی ئەدرێ فەورەن «بِالتّمامعەرەبی»