بابەتی٦
حەددی زەکاتی قووت
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
717 بینین
پێنج ویسقی تەواو نیسابی قووتە
ئەگەر لە توێکڵ سادەیە و ڕووتە
دە ویسقە ئەگەر بە قەپاخ و تووک
هەڵگیرێ، وەکوو پەڕشە یا چەڵتووک
ئەو پێنج ویسقانە کە حەددی قووتە
هەزار و شەشسەد ڕیتلی مەقسووتە
جەمعەن چوون ڕیتلێ نەوەد مسقاڵە
سەد و چل و چوار هەزار مسقاڵە
هەر مسقاڵێکیش ئەکا پێنج غرام
بۆیە حەوت سەدە و بیست کیلۆی تەمام
بە تەنەکەی نەوت کە پێی ئەڵێن پووت
چل و شەش تەنەکەی دار ماڵی مەزبووت
بە وەزنی تەبریز کێشانەی نیساب
دووسەد و بیست و پێنجە بە حیساب
دەیەکیان ئەدرێ ئەگەر بە باران
ئاو بخۆنەوە یا بە جۆباران
ئەگەر ئاو بدرێن بەوێنەی دۆڵاب
بیست یەک واجبە بە گوێرەی حیساب
دوو قیسم گەنم ئەدرێنە دەم یەک
لە ساڵێکا بن بەبێ شوبهە و شەک
نەک دوو نەوعە قووت لە یەک جیا بن
پێویستە هەموو لەمە ئاگا بن
کرێی جووتیار و وەرزێری خەلە
نابێ دابشکێ لە عەینی خەلە
حەقدەسێ وەکوو حقووقی شوان
عەلاقەی نییە لەسەری حەیوان
هەروەها حەقی ساحێب زەوییەکان
جیا ناکرێتەوە لە جەزری خەرمان