بابەتی٤
زەکاتی فیترە یا زەکاتی سەر
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
794 بینین
هەرکەسێ بیبێ زیاد لە نەفەقە
بۆ خۆی و ئەهلی کە موستەحەققە
لە شەو و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان
سەرفیترە بێنی لەبۆ داماوان
ئەندازەکەیشی بۆ هەموو سەرێ
لە قووتی غاڵب ساعێکە ئەدرێ
ساعێ چوار موددە بە زەبتی عادیل
چوار مشتە ئەمما مشتی موعتەدیل
شەشسەد و هەشتا و پێنج درەمی زیو
چوارسەد و حەفتا و نۆ مسقاڵ و نیو
بە وەزنی غڕام دو کیلۆی تەمام
لەگەڵ سێسەد و نەوەد و حەوت غرام