بابەتی٣
زەکاتی باوک بۆ ئەولادی قەرزار
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
747 بینین
باوک و دایکێکی ماڵ و سەروەتدار
زەکاتی ئەشێ بۆ ڕۆڵەی قەرزار
یانێ بەبۆنەی حاڵی قەرزاری
نەک لەبەر حاڵی لاتی و هەژاری
هەروا پێی ئەدا زەکاتی ماڵی
لەبۆ مەسرەفی ژن و عەیاڵی
چونکی مەجبوورە باوکی ساحێب ماڵ
لەبۆ خەرجی خۆی نەک خەرجی عەیاڵ
هەروا ڕەوایە ژن بدا زەکات
بە شووی فەقیری بێئەوزاع و لات
با ماڵی بگا بە حەددی نیساب
مادام بەش نەکا بۆ خەرجی ئەسباب
توحفە لە باسی قیسمی سەدەقات
ئەمانەی تیایە مەعلووم بێ لە لات