بابەتی٢٦
باسی سوننەتەکان بێجگە لە «ابعاض» و «هیئات»
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
811 بینین
سوننەتە بە شەوق بی لەبۆ «صَلاةعەرەبی»
بۆ موناجاتی خودای کائینات
بە دەستی ڕاستت بگرە دەستی چەپ
مایل بۆلای چەپ بە وەزعی ئەدەب
دایاننێ لە ژێر پەڕەکەی دڵت
دوور بخەرەوە فیکری باتڵت
بخوێنەرەوە ئەلفاز بە ئارام
مەعنای تێ فیکرە بە شعوور و فام
خشووعت ببێ بە دڵ و ئەندام
خۆت زەلیل بکە بۆ خودای عەللام
بڕوانە لەبۆ جێگای سوجدەگا
لا مەکەرەوە بەملا یا ئەولا
سوننەتی نوێژە لەپاش ئیفتیتاح
تەعەووز بکەی بە قەسدی نەجاح
لە پێش فاتیحە لە گشت ڕکاتێ
ئەگەر بخوێنی خێرت ئەگاتێ
لەپاش فاتیحە «آمينعەرەبی» سوننەتە
ئامین وەک مۆری «ربّ العزّةعەرەبی»ە
ئەگەر مەئمووم بووی ڕێک لەگەڵ ئیمام
ئامین بخوێنە ئەگەی بە مەرام
ئەمجارە نۆبەی خوێندن سوورەتە
بۆ دوو ڕکاتی ئەووەڵ سوننەتە
بۆ تەنها و ئیمام، بەڵام بۆ مەئمووم
هەر گوێ ڕاگرتن سوننەتە مەعلووم
لە سوجدە و جلووس دوعا بخوێنە
ئیحتیاجی خۆت بە حەق بنوێنە