بابەتی١٧

هاتنەوەی خزمانی حەزرەت ﷺ بۆ شاری مەککەی موکەڕڕەمە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  690 بینین
ئینجا ڕێ کەوتن بۆ سوڵح و نەرمی
خزمان هاتنەوە زۆر بە دڵ گەرمی
لەم بەینا ڕۆژێ شاهی ڕیسالەت
سوورەی «والنّجمعەرەبی»ی ئەکرد تیلاوەت
کە خوێندنەوەی هەمووی تەواو کرد
سوجدەی تەعزیمی لەبۆ خودا برد
کافرەکانیش هەموو بە سەرجەم
سەر بە سوجدە بوون بۆ خودای عالەم
وەزعی ئەم سوجدە گەیشت بە وڵات
هەر لە خۆر نشین هەتا خۆرهەڵات
ئەو ئەسحابانە کە لە حەبەش بوون
بەم دەنگوباسە گەلێ دڵخۆش بوون
وایان ئەزانی فەوتاوە ئیشراک
هەموو مل کەچ بوون لەبۆ خودای تاک
گشتیان هاتنەوە بە شەوق و عوشرەت
لەبۆ بینینی دیداری حەزرەت
بەڵێ هاتنەوە، گەیشتن بە یار
بە دەوای دەردی دەروونی بیمار
گەلێ دڵشاد بوون بە لیقای حەزرەت
لاچوو لە دڵیان غوباری غوربەت
ئەمما حاڵی بوون کە ئەهلی مەککە
دڵیان لە قارا پڕە لە لەککە
ناچار لە ترسی کوففاری ناشی
ڕۆیشتنەوە بۆلای نەجاشی
هەژدە ژن لەگەڵ سێسەد و هەشتا
پیاوی موبارەک لەم سەیر و گەشتا
لە جاران چاتر بێ خیلاف و غەش
ئیکرامی گرتن پادشای حەبەش
ڕەحمەتی لێ بێ زۆر بە ویجدان بوو
بۆیە نائیلی نووری ئیمان بوو