بابەتی١٨

وەفاتی ئەبووتالیبی مامی و وەفاتی حەزرەتی خەدیجە -رضی اللّە عنها-
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  948 بینین
مانگی نۆهەمین لە ساڵی دەهەم
ئەبووتالیب مرد بوو بە مایەی غەم
پاش وەفاتی ئەو خەدیجەی عولیا
موتەوەففا بوو، دەرچوو لە دونیا
لەپاش وەفاتی ئەو ساحێب سەعدە
حەزرەت مارەی کرد سەییدە سەودە
هەم نیکاحی کرد عائیشەی سددیق
ئەمما پاش هیجرەت کردی بە ڕەفیق