بابەتی١٩
ڕۆیشتنی حەزرەت لەگەڵ زەیدی خادمی بۆ شاری تائیف
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
943 بینین
پاش ئەم ئەوزاعە حەزرەتی ئەمین
ڕۆیشت بۆ تائیف لەبۆ نەشری دین
ئەهلی تائیفی زۆر نەسیحەت کرد
ئەمما تەئسیری لەوانا نەکرد
کەس تاڵب نەبوو لەبۆ دینی حەق
لەبەر تەقلید و هەوا و کەللەی ڕەق
قسەی ساردیشی ئەبیست لەو قەومە
بێ نەزاکەتی و ئازار و لۆمە
زەیدی خادمی بە ڕۆژ و بە شەو
وەکوو فیدایی حازر بوو لای ئەو