کۆیلەیەکم لانەواز و مات و داماو و حەزین
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
535 بینین
کۆیلەیەکم لانەواز و مات و داماو و حەزین
چاوەڕوانی ڕەحمەتی تۆم یا ئیلاهەلعالەمین
چیم هەیە بیهێنمە حاجەت بۆ تکای ئەحواڵی خۆم
غەیری ڕووی ڕەش، مووی سپی، فرمێسکی دوو دیدەی نمین
چی بکەم؟ بۆ کوێ بچم؟ لای کێ سکاڵای خۆم بکەم؟
غەیری زاتی ئەقدەست کێیە موغیسی حائرین
وا پەنام هێنایە بەر قاپی کراوەی ڕەحمەتت
ڕەببی سا چارم بفەرموو تۆی شەفیعی موزنیبین
بەشقی ئەو زاتەی شەوی ئەسرا گەیشتە بارەگات
سەروەری عالەم، محەممەد، پێشەوایی موڕسەلین
بەشقی ئەسراری عەزیمی ناوەکانی ئەعزەمت
بەشقی سۆزی ناو دەروون و ئەشکی دیدەی موتتەقین
بەشقی قورئانی کەریم و سڕی زاتی کیبریات
بەشقی ڕۆحی ئەنبیات و ئەولیا و ساڵحین
قەترەیەک لەو بەحری جوودەت کافییە بۆ حاڵی من
زەڕڕەیەکی عەفوی تۆ ئەمخاتە ناو خولدی بەرین
ڕەببی شاهۆناسناوی ئەدەبی هەر بە هیوای عەتف و لوتف و جوودتە
چونکی هەر خۆتی موغیس و تۆی موجیبی سائیلین