کۆمەڵێکی تازە پەیدا بوون دژی ئایین و دین

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 2 خولەک  369 بینین
کۆمەڵێکی تازە پەیدا بوون دژی ئایین و دین
خوێن مژی ئالی پەیەمبەر خوێنەخواری موسلیمین
دوور لە چاکە و ناڵەبار و فیتنە و شووم و تەرەس
ڕوو ڕەشی دیوانی یەزدان، دۆستی شەیتانی لەعین
کتکە نەوتینە وڵات و دوژمنی جنسی بەشەر
بێ حەیا و ناکەس بەچە و بەدخوو، سەرۆکی موجریمین
بەد دڵ و بەد تینەت و بەد کردەوە و لار و لەئیم
دوور لە ئینساف و مرووەت، گورگی هاری سەر زەمین
بیر و بڕوایان دژی ئاینی ئیسلامە کە چی
ڕووکەشی خۆشیان ئەکەن دائیم بە بۆیەی ئەهلی دین
عاشقن بۆ کوشتن و تاڵانی خەڵقی بێ گوناهـ
دڵ ڕەق و تینوو بە خوێنی ئەهلی عیلم و ساڵحین
جاڕ ئەدەن بۆیان کە گاهێ بۆ ڕیا نوێژێ بکەن
تاعەت و نوێژی ڕیاش شیرکە، بە ڕەببی عالەمین
ئیدعایان وایە ئیسلامن کە چی بێ سووچ و ماف
ئەچنە سەر خێزانی خەڵقی، بۆ خراپە و سەر بڕین
تەپ ئەکوتنە سەر مناڵ و ماڵی دێهاتی هەژار
ماڵ ئەڕووخێنن بەسەریانا بە تۆپێ ئاگرین
چی لە دنیادا خراپتر بێ لەوانە بەدترن
کردەوەی پیسیان مەحاڵە بێتە نووسین و دووین
واجبە ئەمڕۆ لەسەر ئیسلامی دونیا بێ وچان
یەک کەون هەستن بە جارێ بۆ قڕانی زاڵمین
نابێ دەرفەتیان بدەن بۆ بۆ دەست درێژی ناڕەوا
نابێ مەیدانیان بدەن هەرگیز لەبۆ هەڵپە و وەڕین
حەق بەزەیی دێتەوە ئاخر بە ئیسلاما بەڵام
یەکیەتی پێویستە شاهۆناسناوی ئەدەبی بۆ نەمانی تامعین