ئەی شۆخی سەمەن ساقی سنەوبەر قەد و مەهڕوو
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
659 بینین
ئەی شۆخی سەمەن ساقی سنەوبەر قەد و مەهڕوو
وەی قاتڵی عوششاق بە نێشی خەمی ئەبروو
جیلوەت بە نەزەر ئافەتی ڕۆح و دڵ و دینە
غەمزەت بە نیگەهـ فیتنەیی ئافاتە لە هەر سوو
باڵایی بوڵندت کە ئەڵێی سەروە بە لەنجە
دێوانە ئەکات شاهـ و گەدا موسلیم و هیندوو
چاو نەرگسی شەهلا و لەبت لەعلی بەدەخشان
ڕوومەت قەمەر و موو کەمەر و سیلسیلە گێسوو
کوڵمت لە شەفافایە وەکوو گەوهەری شەو ڕوون
سێوی زەقەن و غونچەیە دورجی دەهەنی تۆ
کێ دیویە سنەوبەر بەری بێ ئێستە قەدی تۆ
بەرجەستە لەسەر سینەتەوە ڕەستە دوو لیمۆ
نازک بەدەنی وەک پەڕە گوڵ وایە وجوودت
شایقناسناوی ئەدەبی بە فیدای شێوەیی جوانی بەدەنی تۆ