یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک سەروەری دونیا و دین

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  1102 بینین
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک سەروەری دونیا و دین
پێشەوا و خەتمی عومومی ئەنبیاء و مورسەلین
فەخری گشتی کائیناتی سەییدی جین و بەشەر
تاقە مەحبووبی خوداوەند، ڕەحمەتی بۆ عالەمین
تۆی ئومێدی بێ ئومێدان ڕەهبەری ڕێگەی نەجات
ڕۆژی ڕووناکی هیدایەت موقتدایی موتتەقین