کاکی عارەب تۆ لەگەڵ من عەهد و پەیمانت هەیە

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1083 بینین
کاکی عارەب تۆ لەگەڵ من عەهد و پەیمانت هەیە
تۆ بە هەستی و هێزی من بڕوا و ئیمانت هەیە
وا بە دەستوور قەومی وەک من، دۆستی هاوشانت هەیە
بۆ لە کوردستانی من پارێز و پەنهانت هەیە
تۆ لە واتەی دوژمن و خەسمی وەتەن گوێت کەڕ بکە
هەر بە سیدقی کورد و کوردستانی من باوەڕ بکە
کاکی عارەب من وەکوو تۆ بنج و تار و پۆم هەیە
قەومی مێژوودارم و پیت و زمانی خۆم هەیە
چل عەسوورە بەم زمانە شیعر و گفت و گۆم هەیە
مافی تۆ چی بێ، منیش لەم خاکە مافی تۆم هەیە
تۆ جنووب و ناوەوە، من شاخ و ئەنهاری شیمال
بووە بە یەک ئەمجا عیراقناوی تایبەتی پێ گەیشتۆتە کەمال
من بە دوربینی فیکر زوو کەشفی ئاسۆم کردووە
بۆ عیراقناوی تایبەتی خۆشەویستم خزمەتی خۆم کرووە
هەر چی خوێناوم هەیە لەم ڕێیەدا ڕۆم کردووە
پێشەوا خۆی عالمە بەو خزمەتی بۆم کردووە
کاکی عارەب تۆ بزانە کورد برای هاوشیرتە
سەیری مێژووی خۆت بکە ڕووناکی بەخشی بیرتە
دوو براین لەم خاکەدا من نیشتمانی خۆم هەیە
نووسەر و نووسراوی خۆم، بیر و بەیانی خۆم هەیە
بۆ دەبوستان و دەبیرستان، زمانی خۆم هەیە
من عیراقناوی تایبەتیم و بەڵام تەرزی ژیانی خۆم هەیە
ئەم قەڵای گەورەی عیراقناوی تایبەتە وا لە سەر دوو پایەیە
کورد و عارەب هەر یەکە، یەک پایەیی پڕ مایەیە
کوردم و ڕاست و دروست قەت فێڵ و فیشاڵم نییە
وا گەییومە سیننی ڕوشد، ئیتر گڕ و گاڵم نییە
ئیستە ئازاد و حوڕم هەڵپەی پەڕ و باڵم نییە
غەیری مێژوو گۆڕی گەورە پرسەری حاڵم نییە
بۆ کەریمی کورد و عارەب بابەناسناوی ئەدەبی سەربازی ئەکەم
جانفیدای جمهوورم و قەوم و وەتەن ڕازی ئەکەم