بە ڕێی ژینا مەڕۆ قەد بێ دەبیرێ
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
915 بینین
بە ڕێی ژینا مەڕۆ قەد بێ دەبیرێ
لە ناکاو با نەکەویە چاڵ و بیرێ
بە هەڵپە و توندوتیژی کەوتیە ڕێگا
ئەمین بە، پێت لە داوێنت ئەگیرێ
لە ڕێ لادە لە هاوڕێیانی دەسبڕ
دەسی ژینت بدەرە دەستگیرێ
لە کۆمەڵدا بە خۆتا ڕابپەڕموو
مەبە پاشماوەخۆر، بۆ خۆ ژمێرێ
بە موڵکی زۆر و قەسر و خان و دوکان
بە گەورەی تێمەگە جەردە و شڕێڕێ
ئەگەر بەرزیت ئەوێ نزم و نەرم بە
بە بەخش و خزمەتت ئەبیە ئەمیرێ
دوو پیتی دواییە بۆ ڕۆڵەکانم
نمێ پەندە، لە دەریای بابەناسناوی ئەدەبی پیرێ