من نەکوژرێم تۆ نەکوژرێی نیشتمان وێران نەبێ

بابە عەلی کوڕی شێخ مەحموود لە ١٩٤٩دا چووبوو بۆ هەڵەبجە و بناری هەورامان بۆ لای ئەو دۆست و هەوا خواهانەی کە لە ناو بەگزادەی هەورامانا هەیەتی وە لە ئاخریدا چوو بۆ بەغدا و لە بەغداوە کوتوپڕ بە فڕۆکە چوو بۆ ئەمریکا هەتا نیهایەتی ١٩٥٠ لە ئەمریکا مایەوە. لە ئەمریکاوە چوو بۆ لەندەن هەتا ٢٠ی شوباتی ١٩٥٠ لە لەندەن مایەوەوە لە ٢١ی شوباتی ١٩٥٠دا گەڕایەوە بەغدا. ئەم سەفەری کوتوپڕەی بابە عەلی لە لایەن مونەوەرانی وەها لێکدرایەوە کە بابە عەلی مەزابیتێکی زۆری بردووە شوێن کڵاوی بابردوو کەوتووە. ئەم هۆنراوە لە سەر ئەو سەفەرەی کوتوپڕی بابە عەلی بێژراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1109 بینین
من نەکوژرێم، تۆ نەکوژرێی، نیشتمان وێران نەبێ
سەد هەزار ئینسان بە جارێ مەحو و سەر گەردان نەبێ
شاخ و کێو و دەشت و دەر وەک بەحری خوێن ئەفشان نەبێ
قەومی کورد گشتی بە جارێ بێ سەر و سامان نەبێ
سەربەخۆیی میللەتی کورد وا نەبێ سەر ناگرێ
ئەم نەمامە گەر بە خوێن ئاوی نەدەی بەر ناگرێ
قونبولەی زەڕڕە نەیە شاری بە جارێ ون نەکا
گوللە تۆپ ناڵەی نەیە شاخ و کەنەک کون کون نەکا
بومبە وەک باران نەبارێ فەرقی پیاو و ژن نەکا
لاوی لاوچاک هەر وەکوو شێر حەملە سەر دوژمن نەکا
سەربەخۆیی وا دروست ئەکرێ. دەڵاڵی بۆ چییە؟
یارمەتی دان و پیلانی مارشاڵی بۆ چییە؟
لاوی کورد گەورە و بچووک بۆ سەربەخۆیی شین ئەکا
ڕۆژی فرسەت جان فیدایی بۆ ژیان و ژین ئەکا
خوێنی دوژمن هێند ئەڕێژێ عالەمێ ڕەنگین ئەکا
نیشتمانی خۆی بە لاشەی دوژمنی پەرژین ئەکا
سەرپەرشتی قەوم و گەل ئەدرێتەوە دەس زانایەوە
هێزی دوژمن دەفزەنێ ناخاتەوە ناو کایەوە
ئەم مناڵە بۆ چی چوو بۆ لەندەنناوی تایبەت و واشنگتۆنناوی تایبەت
ئیشەکەی چی بوو بە بێڤنناوی تایبەت؟ چی ئەڵێ لای ئاچیسۆنناوی تایبەت؟
خۆی و باوکی زۆر دەمێکە بەم هیوایە دەسخەڕۆن
بێنەوە سەر قەومەکە دووبارە خوێناوی بخۆن
بابەناسناوی ئەدەبی ئیتر ناکەوێتە شوێن دەفە و دەروێشەوە
خائینی میللەت ئەبێ بمرێ بە ئیش و نیشەوە