غەرقی گێژاوی مەوج و شەپۆلی خەسارە خۆم

پرسیار و وەڕامە لەبەینی ئازادی و نیشتمانا
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1036 بینین
غەرقی گێژاوی مەوج و شەپۆلی خەسارە خۆم
هێلک بڕاوی نووکە ڕەمی پڕ شەرارە خۆم
مێشک پژاوی گوللە و تۆپی دووبارە خۆم
خنکاوی حەلقەی پەتی داری قەنارە خۆم
ئێستا ئەسیری شاهی عەجەم، تورکی کۆچەرە
زنجیر و پاڵەهەنگی لە پێدایە دوو سەرە
ئازادی! دۆستی کۆنی گەلم، بۆ لە من ونی!!
ئێران و تورکیام، لە هەموو لاوە پشکنی
بۆ تۆ گەڕام بە زۆری سیلاح و بە دوژمنی
دەسم نەکەوتی، بۆ چی ئەتۆش دوژمنی منی؟
واللهعەرەبی وام بە شوێنتەوە ئەتهێنمە دەستی خۆم
پیشانی شەرق و غەربی ئەدەم هێز و هەستی خۆم
بەم بیرەوە وەنەوزم ئەدا نووستبووم شەوێ
ئازادی سرک و سەرکەشە ئایا دەستم کەوێ
هاتە خەوم فریشتەیەکی نوور و پڕ تەوێ
فەرمووی بە پێکەنینەوە ئەی کوردە! چیت ئەوێ
پێم وت ئومێدی میللەت و ئارامی جانەکەم
ئازادی بەخشی قەوم و گەل و نیشتمانەکەم
هەر تۆی مەسیحناوی تایبەتی قەوم و میللەل بۆ ژیانەوە
هەر تۆی کە مردوو دێنیە نوتق و زمانەوە
هەر تۆی کە دوژمنم ئەخەیە اَلأمانعەرەبیوە
وەک دەوری مادناوی تایبەت و کیسراناوی تایبەت وەرە نیشتمانەوە
حەشرێ دروست کە قامی قیامەت نەزیری بێ
ئم نیشتمانە کورد و عەرەب خۆی ئەمیری بێ
فەرمووی قیامەت تەهلوکەی قەومە ڕۆڵەکەم
خۆم بۆ حوقووقی میللەتی تۆ تونگ و تۆڵ ئەکەم
لەم مەلعەبەی سیاسەتەدا ڕۆژێ گۆڵ ئەکەم
ئەو ڕۆژە نیشتمانت لە بێگانە چۆڵ ئەکەم
بابەناسناوی ئەدەبی بوێستە وێنەی قەندیل و بێستوون
نزێکە دەرکەوێ لە چیای تۆ ڕۆژی ڕوون