ئەم دلبەرە دێکانییە ڕاوی دڵی کردم

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1090 بینین
ئەم دلبەرە دێکانییە، ڕاوی دڵی کردم
هەودایی لە مووی بەندی دڵی سەر چڵی کردم
تیرێ لە موژەی تێکەڵی خوێن و گڵی کردم
لەب خەندەیەکی، غەرقی گوڵاڵەی گوڵی کردم
بەم پیرییە دڵ هاتەوە سەر دەوری جەوانی
ڕای کرد لە منی غەمزەدە خۆی خستە ئەمانی
لەو ساوە بەمیوانی کە پێی ناوەتە ماڵم
عیشقی وەکوو تیر، داویە لە هەستیم و لە باڵم
وەک مورغی زەخمدیدە ئەگەوزێم و ئەناڵم
زۆر کافر و بێ دینە نییە ڕەحمی بە حاڵم
خەسمی منی بێچارەیە، دۆستی کوڕی لاوە
من پیرم، و ئەو پیری لە لا پیس و گڵاوە
شێلراوە بە دەستاوی عیشق چی لە گڵم کەم
دڵدادەی ئەو دولبەرەیە چی لە دڵم کەم؟
ئاڵاوەتە داوین و قەدی چی لە گوڵم کەم؟
فێڵاوی و سرکە، چ لە نیچیری سڵم کەم؟
من پیری گرێ حەوتم و ئەو حەڤدەیی ڕێکە
چۆن ڕێ ئەکەوین بابەناسناوی ئەدەبی! ئەتۆ تیرت نەپێکە