گیرۆدە بووم بە زەحمەتی ماڵ و مناڵەوە
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
1117 بینین
گیرۆدە بووم بە زەحمەتی ماڵ و مناڵەوە
پێوەندە پێم، بە خۆیش و بە مام و بە خاڵەوە
گەورەترین موعجیزە: تەنهایی مەسیح
ورد بینەوە ئەگەر بە نەزەر وەزع و حاڵەوە
ئیمڕۆم شەوە، سبەینێ ئەڵێم ڕۆژ ئەبێتەوە
تاریکتری ئەبینم هەتا ئەچمە ساڵەوە
بەینێ بوو ئاشنا، نەبوو دەستم لەگەڵ قەڵەم
دیسان لەبەر چی کەوتمە فیکر و خەیاڵەوە
ڕووی قاقەزم ڕەشە، قەڵەمم نووکی لەتلەتە
وا چاکە قەت نەکەومە خەیاڵی مەحاڵەوە
وێرانە مڵک و ماڵ و هەموو نیشتمانەکەم
ئەفرۆشری، بە هیچە، بە دەستی دەڵاڵەوە
مردن! دەخیلتم وەرە زوو بمگەرێ بەسە
دنیام لە لا جەهەننەمە بەم ژینە تاڵەوە
سێ عەسرە ئاو و خاکێ کە میراتی کۆمەڵە
ئێستاکە زەوتە، وا بە دەس ئەغیاری زاڵەوە
بەش بەش کراوە بابەناسناوی ئەدەبی هەموو خاکی قەومەکەم
چی بکەم بە بێکەسی و بە زمانێکی لاڵەوە